سه‌ره‌تا وه‌رزش گۆڵپارێزێك تەنیا 20 چرکە یاریی كرد!

گۆڵپارێزێك تەنیا 20 چرکە یاریی كرد!

84
لە خولی سلۆڤینیا گۆڵپارێزێک تەنها 20 چركە یاری كرد و دواتر ڕاهێنەر دەیهینیتە دەرەوە، ئەمە لە دۆخێکی سەیردا سەیر كرا چونكە بە دەگمەن لە جیهانی تۆپی پێدا ئەمە ڕوودەدات.
ژان لۆربەر گۆڵپارێزی تەمەن 17 ساڵانی یانەی ئێن کەی ڕۆگاسکا، تەنها بۆ ماوەی 20 چرکە بەشداریی لە یارییەكەی بەرامبەر یانەی ئۆلیمپیا لیوبلیانا کرد، كە لە گەڕی 20ی خولی پلە یەکەکانی سلۆڤینیا ڕووبەڕووی یەك بوونەوە.
لۆربەر تەنها 20 چرکە لە یاریگادا بوو، دوای ئەوەی ڕاهێنەری یانەی رۆگاسكا داوای گۆڕینی كرد و ئایدن مولالیچ گۆڵپارێزی چووە شوێنی.
بەپێی میدیا وەرزشییەکانی ئەو وڵاتە، هۆکاری دواوەی ئەم گۆڕانکارییە سەیرە بەشێک بووە لە پلانی ڕاهێنەر، ئەویش بۆ دەربازبوون لە یاسایەک کە ساڵی ڕابردوو لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی سلۆڤینیا بەسەر یانەكانەوە سەپێنرابوو، کە دەبێ هەموو یانەیەك لانیکەم دەبێ یەک یاریزانی خوار تەمەن 21 ساڵ لە ریزی 11 یاریزانی سەرەکیدا لە هەر یارییەكدا یاری بكات.