قایمقامی هه‌ولێر ناوی ژماره‌یه‌ك به‌نزینخانه‌ی له شاره‌كه‌دا بڵاو كرده‌وه، كه سزا دراون به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌نزینی خراپیان به خه‌ڵك فرۆشتووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هه‌شتی شوبات، نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه، له درێژه‌ی به‌دواداچوون و چاودێریی لیژنه‌كانی پشكنین و چاودێری و چڕكردنه‌وه‌ی سه‌ردان و پشكنینه له‌ناكاوه‌كان بۆ وێستگه‌كانی سووته‌مه‌نی، به‌هۆی فرۆشتنی به‌نزینی كوالێتی خراپ و پابه‌ندنه‌بوونیان به رێنوێنییه‌كان، 12 وێستگه‌ی به‌نزین داخران.
ناوی وێستگه‌كان كه قایمقامی هه‌ولێر بڵاوی كردووه‌ته ئه‌مانه‌ن:
-وێستگه‌ی بێداو.
– وێستگه‌ی ڕزگاری.
-وێستگه‌ی مه‌یهه‌ن/یارا.
-وێستگه‌ی پۆڕش.
-وێستگه‌ی پێشمه‌رگه.
-وێستگه‌ی په‌یام.
-وێستگه‌ی باواجی.
وێستگه‌ی میر.
-وێستگه‌ی باخه‌وان
-وێستگه‌ی ده‌روازه‌ی داره‌توو
-وێستگه‌ی ئاڵا
–وێستگه‌ی زه‌نگ