گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له‌سه‌ر هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر میلیشیاكان له عێراق و ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی به‌غدا ڕایگه‌یاند كه ئه‌مریكا سه‌روه‌ری عێراق پێشێل ده‌كات، ده‌شڵێ، كرده‌وه‌كانی ئه‌مریكا پاڵنه‌ره كۆتایی به كاره‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق بهێندرێت.
یه‌حیا ڕه‌سوول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ڕایگه‌یاند، هێزەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی نابەرپرسانە ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه ده‌یكه‌ن، ڕەنگە لێکتێگەیشتنەکان و دەستپێکردنی گفتوگۆی دوولایەنە تێک بدات.
ڕاشیگه‌یاند، هێزەکانی ئەمریکا له گه‌ڕه‌كێكی نیشته‌جێبوونی به‌غدا له ڕێگه‌ی هێرشیكی ئاسمانییه‌وه تیرۆرێکی ڕوون و ئاشکرایان كرد بە شێوەیەک کە گرنگی بە ژیانی خەڵکی مەدەنی و یاسا نێودەوڵەتییەکانیان نەدا و ئه‌و هێزانه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر ئاشتی و هه‌روه‌ها سه‌روه‌ری عێراق پێشێل ده‌كه‌ن و بێڕێزی ده‌كه‌ن و ژیانی خه‌ڵك ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو، ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئه‌مریكا ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر حكوومه‌تی عێراق وا لێده‌كات كه كۆتایی به كاره‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی بهێندرێت كه بوونه‌ته فاكته‌ری ناسه‌قامگیری و هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بخه‌نه نێو بازنه‌ی ململانێی ناوچه‌كه‌وه و هێزه‌كانمان كار و فه‌رمانه‌كانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور جیبه‌جێ ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی ئاسایش و خاكی عێراق له هه‌موو هه‌ڕه‌شه‌كان.