بەپێی‌ ئەو كاتەی وەزارەتی پەروەردە دیاری كردبوو بۆ تۆماری مامۆستایانی وانەبێژ لە سیستمی ئی پەروەردە، ئەمڕۆ سەعات شەشی ئێوارە كۆتایی دێ‌.

ئەمڕۆ پێنجشەم هەشتی شوبات، كۆتا وادەی داخلكردنی داتای مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراوە لە سیستەمی ئی- پەروەردە، لە پاش سەعات شەشی ئێوارەوە داخلكردنی داتا ڕادەگیرێت و كار بە هیچ داتایەكی تر ناكرێت بەدەر بێت لە داتای سیستم.

ئەو ناو تۆماركردنە بۆ ئەوەیە لە داهاتوودا وەزارەتی پەروەردە، كار لەسەر ئەوە بكات ئەو مامۆستایانە بەپێی پێویستی بۆ بوونە بە هەمیشەیی كاریان لەسەر بكات.