جارێكی تر له سووریا له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه، هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 2ی 2ی 2024، ئاژانسی هه‌واڵی نوفوستی، بڵاوی كرده‌وه كه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له گێڵگه‌ی نه‌وتی عومه‌ر له پارێزگای دێره‌زوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
ئاشكرا كراوه كه له كاتی هێرشه‌كه‌دا سێ ده‌نگی گه‌وره له‌ناو سه‌ربازگه‌كه‌دا بیستراوه، به‌ڵام زانیاریی زیاتر ئاشكرا نه‌كراوه.
له‌گه‌ڵ به‌رپابوونی شه‌ڕ له غه‌ززه له حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ری ڕابردووه‌وه، ناوه ناوه هێرش ده‌كرێته سه‌ر بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سووریا و میلشیاكانی سه‌ر به ئێرانیش به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشانه له ئه‌ستۆ ده‌گرن.