ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 2ـی شوباتی 2024) ده‌نگی چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز، دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریای هه‌ژان .

بە گوتەی سوپای سووریا بێت، سیستمی بەرگریی ئاسمانییان وەڵامی هێرشەکەیان داوەتەوە و ژمارەیەک مووشەکیان تێکشکاندوو و زیانەکانیش تەنیا مادی بوون.

رۆژی هەینی، 2ـی شوباتی 2024، سوپای سووریا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، هێرشەکە “بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاژێر 4:20 خولەک کراوە.”

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێیەکانی سووریا، لە هێرشەکەدا ناوچەی سەید زەینەب، کە بە مۆڵگەی هێزەکانی نزیک لە ئێران دادەنرێت، کراوەتە ئامانج، بەڵام تاوەکو ئێستا زانیاریی ورد لەسەر زیانەکانی هێرشەکە ئاشکرا نەکراوە.