به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا (پێنتاگۆن)، سێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له ئوردن كوژران و 25 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوونه.
پێنتاگۆن راشیگه‌یاندووه، هێرشه‌كه له رێگه‌ی درۆنه‌وه بووه.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له هێرشه‌كه‌دا 25 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی برینداربوونه و بایدن له‌و هێرشه‌دا ئاگادار كراوه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌م هێرشه له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران له سووریا و عێراق ئه‌نجامدراوه.
هه‌روه‌ها بایدن راشیگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه سزا ده‌ده‌ین، كه هێزه‌كانمان ده‌كه‌نه ئامانج و له كات و ساتی گونجاو وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌شڵێت: “خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریین له‌باره‌ی هێرشكردنه‌سه‌ر هێزه‌كانمان له ئوردن”.
ئه‌م بنكه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه هێرشیكراوه‌ته‌سه‌ر، ده‌كه‌وێته سێگۆشه‌ی سنووری نێوان عێراق، سووریا و ئوردن.