خەبات: هێمن ئاری:- هونەرمەنــدی شــێوەکار یوســف هاوتــا ئەســعەد، کــوڕی هونەرمەنــدی کۆچکــردوو هاوتــا ئەســعەدە، یوســف، پێچەوانــەی هــەردوو هونەرمەنــد هاوتــا ئەســعەدی باوکــی و زیــاد ئەســعەدی مامــی بــواری هونــەری شــێوەکاری هەڵبـژاردووە و لـە کێشـانی تابلـۆدا دەسـتێکی ڕەنگینـی هەیـە. ئـەو لەدایکبـووی سـاڵی 1997 ی شـاری هەولێـرە، پەیمانگـەی هونەرەجوانـەکان بەشـی شـێوەکاری تـەواوە کـردووە و ئێسـتا قوتابییـە لـە کۆلێـژی هونەرەجوانەکانـی هەولێــر _ بەشــی شــێوەکاری لقــی دیزایــن، لــە قۆناغــی چــوار دەخوێنـێـت لــە زانکــۆی ســەلاحەددین، یوســف جیــا لەهونـەری شـێوەکاری، شـیعریش دەنووسـێت و خولیـای بـۆ ئـەو بـوارە هەیـە. لەدیمانەیـەکیدا بـۆ ڕۆژنامـەی خەبـات، ســەبارەت بەهونــەری شــێوەکاری و چەنــد پرســێکی دیکــەی هونــەری وەڵامــی داینــەوە.
*لــەدوو بــوار کار دەکەیــت، هــەم شــیعر و هــەم هونــەری شــێوەکاری، پەیوەنــدی نێــو ئــەو دوو بــوارە چــۆن دەبینــی؟
زۆرجـار هونـەری وێنەکێشـان ئیلهـام بەخشــە بــۆ شــیعر، ئــەو شــیعرانەی کــە ئیلهامییــان لــە بەرهەمــە هونــەری وێنەکێشــان وەرگرتــووە شــتێکی نامــۆ نییــە. هەروەهــا زۆر لــە شــاعیرەکانیش بەهــۆی وێنەیــەک شــیعرەکانی خۆیــان بــەرەو پێــش خســتووە. منیــش بۆیــە ئــەم دوو بەشــەم هەڵبــژاردووە.
*خێزانەکــەی ئێــوە زیاتــر وەک گۆرانیبێــژ نــاسراون، هاوتــا ئەســعەد و زیــاد ئەســعەد دوو نــاوی دیــاری نێــو هونــەری گۆرانییــن، دوای ئەوانیــش کــەژێ ی خوشــکت لــەو بــوارە، دەرکــەوت، تــۆ چــۆن پێچەوانــەی ئــەوان دوو بــواری تــرت هەڵبــژارد، حــەز و خولیــات نەبــوو، یــان دەنگــت خــۆش نەبــوو؟
بەڵــێ، لاتــان ســەیرە کــە ئــەم دوو بەشـەم هەڵبـژاردووە، بـەڵام لـەلای مـن ســەیر نییــە، چونکــە شــیعر نووســین بەشــێکە لــە هونــەری گۆرانــی، هەستیشــم کــرد حــەز و خولیــای شــیعر و شــێوەکاریم زیاتــر بــوو وەک لــە گۆرانــی گوتــن، گوتیشــم ئاخــۆ ڕۆژێــک دادێــت وەکــو باوکــم و مامــم کــە خزمەتێکــی گــەورەی بەرچــاوی هونــەری گۆرانیــان کــردووە منیــش خزمەتێکــی بچووکــی هونــەری شــێوەکاری بکــەم؟ بەڵــێ دەکرێــت بڵێیـن دەنگـم شـیاو نەبـوو بـۆ گۆرانـی گوتن.
*باوکــی کۆچکــردووت تاچەنــد کاریگــەری بەســەر ئێــوەوە هەبــوو بــۆ پێگەیاندنــی ئێــوە لەبــواری هونــەر؟
باوکــم کاریگــەری زۆری لەســەر ژیامنـان هەبـووە، زۆر یارمەتـی ئێمـەی دەدا لــە هەمــوو شــتێک، وەك هــاوڕێ بــوو بــۆ ئێمــە، دەمانتوانــی لەســەر هەمــوو بابەتێــک قســەی لەگــەڵ بکەیــن و هەمــوو هەوڵــی خــۆی دەدا کــە ئێمــە بگەیێنێتــە خەونەکانـمـان و بــە شــێوازی خۆمــان گەشــە بکەیــن.
*شــیعر لای تــۆ چــی دەگەیەنێــت؟ ئــەو پەیامــە شــیعرییەی هەتــە تاچەنــد بەخوێنــەرت گەیانــدووە؟
شــیعر فۆرمێکــی چڕکــراوەی نووســینە، وەک هونەرێــک دەتوانێــت بــە شــێوەیەکی کاریگــەر کۆمەڵێــک هەسـت لـە خوێنـەردا بانگ بـکات، لای مــن شــیعر دەبێــت قــووڵ ســادە بێــت، دەتوانــم بڵێــم هەندێکیانــم بــە خەڵــک گەیانــدووە،لاشــم ســەیر نییــە گــەر پەیامەکەشــم نەگەیشــتبێت، چونکــە لای ئێمــە خوێنــەری شــیعر کەمــە.
*شـیعرەکانت زیاتـر گوزارشـت لەچـی دەکـەن؟
شــیعر لەســەر هەمــوو بابەتێــک دەنووســم، هــەر شــتێک ســەرنجم ڕاکێشــێت، بــەڵام زیاتــر حــەزم بــە شــیعری عاشــقانەیە، پەیوەنــدی عاشــقانەی كــوڕ و كچێــک، شیعرەکانیشــم گوزارشــت لــە بــێ وەفایـی و دابـڕان دەکات، لەسـەر خـاک و نیشــتمانیش دەنووســم، شــیعرێکم هەیـە لەسـەر کۆچـی کـوردان لەلایـەن کەژێــی خوشــکم کراوەتــە گۆرانــی.
*دەگوتــرێ شــیعر وەک بارانــە، کــە دایکــرد دەڕژێ تــا ئاســتی ئــەوەی جۆگەڵــە و ڕووبارەکانیــش پــڕ دەبێــت، دابارینــی شــیعر لای تــۆ چ کاتــە؟
ڕاســتیەکەی شــاعیر لەهــەر کات و ســاتێک بێــت دەبێــت بتوانێــت شــیعر بنووســێت، شــاعیر نابێــت چــاوەڕێ بــکات تــا شــتێکی بــۆ دێــت، وەک ئــەوە وایــە تــۆ شــیعر لەســەر بــاران بنووســیت تــا بــاران نەبارێــت تــۆ ناتوانیــت لەســەری بنووســیت! ئینجــا بۆیــە شــاعیری بــاش دەبێــت لــە هەمــوو کات و ســاتێک بتوانێــت شــت بنووســێت، زۆر شــت هەنــە کــە ئاســانکاری بــۆ شــاعیر دەکات، وەکــو جێگایێکــی ئــارام و دوور لــە ژاوەژاو خەڵــک و دەنگــی بــەرز وە زۆر شــتی تریــش.
* ئــەی ئاســتی هونــەری شــێوەکاری لەکوردســتان چــۆن دەبینــی؟ ئێمــەی کــورد توانیوومانــە هاوشــێوەی هونەرەکانـی دیکـە بایـەخ بـەو هونـەرە بدەیــن؟
ھونــەر مەیدانێكــه بــۆ خۆشــگوزەرانی و باوكردنــەوەی ھۆشیاری و ڕۆشـنبیری، بەڵام بەداخەوه مــن لــه ئاســتێكی وا بــاش نایبینــم، ھەرچەنــده جێــگای سەرســوڕمانه كـه كـورد خاوەنـی ھونـەر و كلتـووری تایبــەت بــه خۆیەتــی لەبــەر ئــەوەی ھەموومــان ئەزانیــن كــه ھــۆكاری سیاســی و ھەڵوێســتی دوژمنانــی كــورد ھۆكارێكــه بــۆ دواكەوتــن و كاریگــەری لەســەر ھونــەری كــوردی لەبــەر ئــەوه ھونەرمەنــدی كــورد ئەگـەر كـەم و كوڕیشـی ھەبێـت ئـەوا
قوربانــی بارودۆخــه سیاســییەكانن، بــەڵام ھۆكارێكــی تریــش كــه بووەتــه ھــۆی ئــەم دواكەوتنــه ئەوەیــه لایەنــی پەیوەنــدار وەك پێویســت ھەڵنەســتاوه بـه ئەركـی خـۆی و گرنگـی نـەداوه بـه ھونــەر و ھونەرمەنــدان.
*تابلــۆکانــت گوزارشــت لەچــی دەکــەن؟
گوزارشــت لــە مەینەتــی و ئــازاری خەڵکــی خۆمــان دەکات کــە لــەچ ژیانێکــی ســەختدا دەژیــن، هەمیشــە ویســتوومە پێناســەی ژیانــی خەڵکــی خۆمــان بکــەم لــە تابلۆکانــم، گرینگیــم بــە كولتــووری خۆمانــداوە، ئەگــەر تابلــۆکان ببینــن ئــەوا هەســت بــەوە دەکــەن، زیاتــر كاری (پۆرترێــت) دەکــەم، یانــی دروســتکردنی وێنــەی کەسـێک وەکـو خـۆی، لـەم کارەشـەوە دەتوانیــت هەســتی دەم و چــاوی کەســەکە بکێشــیت وەکــو خــۆی جــا ئــەو کەســە دڵخۆشــە یــان خەمبــارە، زۆر شــتی تریــش.
*بەشـداریی هیـچ چالاکییەکـی تایبەت بەو بــوارەتان کــردووە؟
بێگومــان لــە زۆر لــە چالاکــی تایبــەت بــە بــواری وێنەکێشــان و فیسـتیڤاڵی کۆلێـژی ھونـەرە جوانـەکان و ڕێکخــراوی ڕەنجــی ھونــەری و چەندیــن شــوێن و چالاكــی دیكــە لــە شــارە جیاجیاکانــی کوردســتان و لــە وڵاتــی ئیـمارات لــە شــاری فجەیــرە بەشــدارییم كــردووە و ئامــادەم بەشــداری چالاکــی زیاتریــش بکــەم، بــۆ ئــەوەی بتوانیــن بەیەکــەوە ھونــەر ڕازاوەتــر و جوانــتر بکەیــن و پیشــانی خەڵکــی بدەیــن.











