سه‌ره‌تا وتار به پاساوی بێ بنه‌ما هه‌ولێر بۆردوومان ده‌كرێت
هۆزان موئه‌یه‌د عه‌لی
ئەو هێرشە موشەکیەی شەوی ١٥-١- ٢٠٢٤ كرایە سەر هەولێری پایتەختی هه‌رێمی کوردستان، هێرشێکی ترسنۆکانە بوو به‌و چەواشەکارییه‌یان نیەتی پەلاماردانیان پەردەپۆش ناکرێ، هەولێر شاری ئاشتی و تەبایی و پێکەوەژیانە، شاری مرۆڤدۆستییه، شاری هەموو چینوتوێژەکانە، شەهیدکردنی خێزانێكی بێ تاوان، شه‌رمه‌زارییه و گه‌ل بەتوندی ئیدانەی دەکات، ئامانج له‌و په‌لاماره شێواندن و تێكدانی ئاشتی و تەبایی و سەقامگیریی شاری هەولێره، بۆیه دوای تاوانه‌كه، له لایه‌ن و خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه، بەتوندی ئەو هێرشانەی سوپای پاسدارانی ئیران ئیدانه كرا. خەڵکی خۆڕاگری شاری هەولێری خۆشەویست، چه‌ند جارێكه له ڕێی موشه‌كبارانه‌وه ئازار ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌و کردەوه تیرۆریستانەیه‌ی دەرحەق بە کوردستان كرا، نابێته هۆی له‌ده‌ستدانی ئیراده، چونكه ئیرادەی کوردستانیان لە موشەک بەهێزترە.
سوپای پاسداران، چه‌ندین جاره به‌و شێوه‌یه په‌لاماری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، به بیانووی سه‌ی و سه‌مه‌ره ده‌دات، هه‌موو جاریش هاوڵاتیان ده‌كاته ئامانج وله میدیاشه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نێ، ئامانجی خۆیان پێكاوه، ئامانجه‌كه‌ش خه‌ڵكی سڤیله، به‌ڵام پاسا و بۆ بۆردوومانه‌كان بێ بنه‌مان و په‌لاماره‌كانی ده‌هێنێته‌وه، كه‌زۆر بێ بنه‌مان.
ڕاستییه‌كه‌ی سوپای پاسداران، مه‌به‌ستی لێدانی هه‌رێمی كوردستانه و هیچی تر، بۆیه ئه‌ركی حكوومه‌تی فیدرڕاڵی عێراقه، بێته ده‌ست و ڕێگه به‌و پێشێلكارییه‌ی سه‌روه‌ریی عێراق نه‌ده‌ن. شه‌هیدكردنی خه‌ڵكی سڤیل كه منداڵیشی تێدایه، تاوانێكی گه‌وره‌یه، خه‌ڵكی هه‌ولێر ڕۆژی 16ی 1ی2024 له جیاتی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان، له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، ئه‌وه‌ش په‌یامێكه، كه ڕاسته به موشه‌كبارن و هێرشی درۆن، خه‌ڵكی بێ‌تاوان شه‌هید ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئیراده‌ی خه‌ڵك له‌و موشه‌كبارانه به‌هێزتره.