ســەلام عەبدوڵڵا
ئه‌گه‌رچی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی زوو زوو ئه‌وه راده‌گه‌ێنن كه رێكخراوی داعش هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراقی نه‌ماوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌وه، رۆژانه چالاكی تێكده‌رانه‌ی ئه‌م رێكخراوه تیرۆریستییه به‌ر گوێ ده‌كه‌وێت و زیان به دانیشتووان و هه‌ندێك جاریش به هێزه چه‌كداره‌كانی سوپای عێراقی و حه‌شدی شه‌عبیش ده‌گه‌یه‌نێ كه شاراوه نییه و حكوومه‌تی عێراقیش خۆی دانی پێداده‌نێت.
راسته ئێستا داعش شاری گه‌وره و ناوچه‌ی به‌رفراوانی به‌ده‌سته‌وه نییه و شه‌ڕی (لێده) و (راكه) له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی عێراقی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به دانپێدانانی شاره‌زایانی ئه‌منی عێراقی و به‌رپرسانی، دان به‌و راستییه‌دا ده‌نێن كه داعش چالاكی تیرۆریستی ماوه و به‌رده‌وامه، هه‌ندێك زانیاری ده‌ڵێ كه تا ئێستا ده‌ورووبه‌ری (7) هه‌زار تا (10) هه‌زار چه‌كداریان به نهێنی ماوه هه‌رچه‌ند حكوومه‌تی عێراقی خۆی ده‌ڵێ كه ته‌نیا (400) چه‌كداره، به‌ڵام له راستیدا زۆر له‌وه زیاتره. هه‌ربۆیه‌ش به‌پێی ئه‌و راستیانه كه ناتواندرێت نكۆڵی لێ بكرێ عێراق هێشتا پێویستی به ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی هه‌یه بۆ دژایه‌تی و نه‌هێشتنی داعش هه‌رچه‌ند سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق (سوودانی) ده‌ڵێ كه ئه‌وان هیچ پێویستییه‌كیان نه به ئه‌مه‌ریكا و نه هاوپه‌یمانان ماوه و خۆیان ده‌توانن به‌ره‌نگاری داعش ببنه‌وه، هه‌ربۆیه‌ش داوای وه‌ده‌رنانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ند خودی ئه‌و هێزانه له‌سه‌ر داوای عێراق خۆی گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ عێراق و یارمه‌تی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به چه‌ك و راهێنان به سوپای ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌رچی له‌م دواییه‌دا عێراق به فڕۆكه‌ی (F16) توانی هه‌ندێك گورز له داعش بدات، به‌ڵام به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره فڕۆكه پێشكه‌وتووانه به‌بێ یارمه‌تی ئه‌مه‌ریكا و كه‌ره‌سه‌ی جه‌نگی و پارچه و یه‌ده‌گی ئه‌و فڕۆكانه به‌بێ بوونی ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی مه‌یسه‌ر نابێ، بۆیه داواكردنی رۆشتنی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی نه‌ك، ئێستا، هیچ سوودێكی بۆ عێراق نابێت، به‌ڵكو زه‌ره‌رمه‌ندیش ده‌بێت، داعش‌یش به‌ته‌نیا به هێزه عێراقییه‌كان له‌ناوناچێت.
به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتر (ته‌نانه‌ت له‌وه‌ودا لیستێكی به‌ناوی (نصر) واتا سه‌ركه‌وتن) بۆ هه‌ڵبژاردن ڕاگه‌یاند، گوایه به یه‌كجاری داعشی بۆ هه‌تا هه‌تایی له‌ناوبردووه، كه‌چی داعش تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ دابێت له چالاكی تیرۆریستی خۆی له عێراقدا هه‌ر چالاك و به‌رده‌وامه.