خەبات: سەنگەر حوسێن:- خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی حه‌سنا مه‌ته‌ڕ، ئه‌مساڵ هه‌رێمی كوردستانی هه‌ڵبژارد بۆ سازكردنی دوو ئاهه‌نگ به‌بۆنه‌ی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێ 2024، خاتوو حه‌سنا مه‌ته‌ڕ كه نزیكه‌ی 10 ساڵه له هه‌رێمی كوردستان داده‌نیشێت و زۆربه‌ی ئاهه‌نگه‌كانی له به‌یرووت و دوبه‌ی و فه‌نزوێلا ساز ده‌كات، ئه‌مساڵ شاری سلێمانی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌نجامدانی دوو ئاهه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌وادارانی، به هاوكاری تیپه مۆسیقییه‌كه‌ی به سه‌ركردایه‌تی مایسترۆ میران، چه‌ندین گۆرانی به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی گۆته‌وه، به ئاماده‌بوونی تیپی هه‌ڵپه‌ڕكێی فولكلۆری لوبنانی كه ئاهه‌نگه‌كانی خۆشتر كردبوو، بۆ ئاهه‌نگه‌كانی ئه‌مساڵ، خانمه هونه‌رمه‌ندی لوبنانی، له فاشیۆن دیزاینی نورا جلوبه‌رگی پۆشیبوو، هه‌روه‌ها رازاندنه‌وه‌ی پرچی له ساڵۆن ره‌بیع و مێكه‌پ ئارتێست مورال بوو.