سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەشداری لە پرسەی دایكی زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/1/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ماڵی زاگرۆس فەتاح ئاغا، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد، بە مەبەستی پرسە و سەرەخۆشیکردن بۆ کۆچی دوایی (تەڵا قادر)ی دایکی.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، پرسە و سەرەخۆشی لێ کرد و هاوخەمیی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو گەیاند.