بەرێوەبەری دابەشکردنی نەوتی قەزاو ناحیەکان و ده‌وروبه‌ری شاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بڕێک لەو نەوتەی کە حکوومەتی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت گەیشتە هەرێمی کوردستان كه بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به 50 هه‌زار دینار به‌سه‌ر هاووڵاتییاندا دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌م باره‌یه‌وه، نەبەز فەقێ عەوڵا، بەرێوەبەری دابەشکردنی نەوتی قەزاو ناحیەکان و ده‌وروبه‌ری شاری هەولێر، ڕایگەیاند، بڕێک نەوتی حکوومەتی عێراق گەیشته هەرێمی کوردستان و بۆ دابەشکردنیشی چاوەڕوانی فەرمانی وەزیری سامانە سروشتیەکانین و ئه‌و نه‌وته بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به ٥٠ هەزار دینار دابه‌ش ده‌كرێت.
لەبارەی دابەشکردنی نەوتەکە، نه‌به‌ز فه‌قێ عه‌ڵا، ڕاشیگه‌یاند، سەرەتا له ناوچه شاخاوییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.
ُپێش هاتنی زستانی ئه‌مساڵ بڕێكی زۆر نه‌وت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به 100 هه‌زار دینار دابه‌شی سه‌ر هاووڵاتییان كرا و بڕیاره دابه‌شكردنی نه‌وت به نرخی كه‌متر ده‌ست پێبكاته‌وه.