ژمارەی قوربانیانی دوو تەقینەوەکەی نزیک مەزارگەی قاسم سلێمانی و مزگەوتی سساحێب زەمان لە پارێزگای کرمان گەیشتە 73  کەس  و 173بریندار.

دەسەڵاتدارانی ئێران رایانگەیاند: تەقینەوەکە کارێکی تیرۆریستی بووە و لەرێگەی دوو جانتای پڕ لە تەقینەوە ئەنجامدراوە.

ئاژانسی تەسنیم بڵاوی کردەوە، ئەو کردەوە تیرۆریستیانە خۆکوژی بووە و لەرێگەی دوو جانتای پڕ لە تەقەمەنی ئەنجامدراوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 03-01-2024، چوار ساڵ بەسەر کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێراندا تێدەپەڕێت. بەوبۆنەیە ئەمڕۆ خەڵکێکی زۆر چووبوونە سەر مەزارگەکەی لە شاری کرمان.