له ڕاگه‌یاندراوێكی فه‌رمیدا، نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له‌باره‌ی هێرشی سه‌ربازیی ئه‌مریكاوه بۆ سه‌ر چه‌ند پێگه‌یه‌كی میلیشیاكان، ڕایگه‌یاند: حكوومه‌تی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه، له ڕێگه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان و دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته یاساییه‌كانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و هێرش و هێرشكارانه ده‌كات، كه باره‌گای نوێنه‌ره دیپلۆماسییه بیانییه‌كان و ئه‌و شوێنانه به ئامانج ده‌گرن، كه ڕاوێژكارانی سه‌ربازیی وڵاتانی دۆستی تێدان.
ڕاشیگه‌یاندووه: پێشتریش ئه‌م هێرشانه به كاری دوژمنكارانه و زیانگه‌یاندن به سه‌روه‌ریی عێراق دیاری كراوه و جیێ قبووڵ نییه له‌ژێر هیچ دۆخ و هیچ ناو و پاساوێكدا ئه‌نجام بدرێن.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌شدا هاتووه: ئه‌وه‌ی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه 26/12/2023 پێگه سه‌ربازییه عێراقییه‌كانی به ئامانج گرتووه له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كانه‌وه، له‌ژێر هه‌ر ناونیشانێكی وه‌ڵامدانه‌وه‌دا بێ، كه كه‌سێك شه‌هید بووه و 18 كه‌سیش بریندار بووه و كه‌سانی سڤیلیشی تیدایه، كارێكی دوژمنكارانه‌ی ئاشكرایه و ناچێته سه‌ر ڕێڕه‌وی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شی دوورمه‌ودا، ئه‌مه دژی ئه‌و خواسته‌ی ئه‌مریكاشه بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق.