وتەبێژی بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، لە کەرکووک 10 سکاڵایان لەسەر پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان تۆمارکردووە.
هاوار محەممەد، وتەبێژی بەشی ههڵبژاردنی پارتی بە کوردستان24ی راگهیاندووه : “15 سکاڵامان لە کۆمسیۆن تۆمارکردووە و یەکێکیش لە سکاڵاکان لە رۆژی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بوو کە لە شنگال، نەینەوا و زومار بریکارەکانمان دوورخرانەوە، رێگەیان پێ نەدراوە چاودێری پرۆسەکە بکەن، کە بەپێی یاسا بۆیان فەراهەم کرابوو بۆ چاودێری سندووقەکانی دەنگدان بکەن”.
روونیکردەوە: “لە پارێزگای کەرکووک 10 سکاڵا و لە پارێزگای نەینەوا سێ سکاڵا و پارێزگای دیالەش دوو سکاڵامان تۆمار کردووە”.
گوتیشی: “ئەوەی پەیوەستە بەو سێ سکاڵایەی پارێزگای نەینەوا کە تۆمار کراوە، سەرپێچی زۆر هەبووە، لەلایەکی دیکەش چەندین بریکارمان هەبووە، لە شنگال، نەینەوا و زومار دوور خراونەتەوە، رێگەیان پێ نەدراوە کە بەیاسا چاودێری پرۆسەکە بکەن، لە شەنگال هێزە میلیشیاکان بە زۆر بریکارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانیان دوورخستووەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشدا: “سکاڵایەکی دیکە لەسەر ئەو ئامێرانە بوون کە دوای تەواو بوونی بانگەشەی هەڵبژاردن بەتایبەت ئامێری جیاکردنەوەی دەنگەکان، کە دەبوو دەرئەنجامەکانی پڕۆسەی هەڵبژاردن بگوازێتەوە بۆ بەغدا”.