سەرۆک بارزانی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، “ئاڵاکەمان ڕەمزی بەرخودان و ئاشتیخوازی و بڕوابەخۆبوونی گەلەکەمانە”.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی کانوونی یەکەمی 2023، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕۆژی ئاڵای کوردستاندا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

کوردستانیانی ئازیز، ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەمووتان پیرۆز بێت.
ئاڵاکەمان ڕەمزی بەرخودان و ئاشتیخوازی و بڕوابەخۆبوونی گەلەکەمانە.