17ی كانوونی یەكەم، وەك رۆژی ئاڵای كوردستان دیاریكراوە، ساڵانە کوردستانیان لەم رۆژەدا بە بەرزکردنەوەی ئاڵا و رێوڕەسمی تایبەت لە دامەزراوە فەرمییەکان و شوێنە گشتییەکان ئەو رۆژە بەرز رادەگرن.

 پەرلەمانی کوردستان بە بڕیاری ژمارە 48 بە کۆی دەنگ رۆژی 17ی کانوونی یەکەمی بە رۆژی ئاڵای کوردستان دەستنیشان کرد، ساڵانە لەو رۆژەدا لە هەرێمی کوردستان ئەو رۆژە بەرز رادەگیرێت.

واتا و هێمای رەنگەکانی ئاڵای کوردستان:

رەنگی سوور: شۆڕش، خوێن رژان لە جەنگ، ئازایی، هێز، یەکسانیی.

رەنگی زەرد: رووناکیی، درەوشانەوە، وریایی، ئاگر.

رەنگی سپی: ئاشتیی، ئارامیی، ئاگربەست.

رەنگی سەوز: سەوزایی، وڵات، پاراستن، لاوێتیی.