سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح، ئەمیری کوێت بڵاوکردەوە.
ئەمرۆ شەممە 16/12/2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی بهبۆنهی کۆچی دوایی ئەمیری کوهیت لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوکردەوە و نوسیوویەتی: “بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی جەنابی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح ئەمیری کوێتمان پێگەیشت.”
دەشڵێت: “پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئەلسەباح و گەلی کوەیت دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە کۆچکردوو بەبەهەشت شاد بکات، هەروەها سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت