سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی ئەمیری کوه‌یت بڵاوکردەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی میری کوێت بڵاوکردەوە و  رایده‌گه‌ێنێت: سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاڕاستەی گەل و سەرکردایەتیی وڵاتی کوێتی دۆست دەکەم بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسوباح.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، ئێمە لە هەرێمی کوردستانی عێراق هاوبەشی خەم و پەژارەی وڵاتی کوێتی دۆستین لەم ساتە سەختەدا، داواکارین لە خودای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری هەموو لایەک بدات.