گرووپێكی چه‌كداری هێرشیان كردووەتە سه‌ر بنكه‌یه‌كی پۆلیس له ئێران و به‌هۆیه‌وه 11 کەس لە هێزە ئەمنییەکان كوژران و ژماره‌یه‌كیشیان برینداربوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 15/12/2023، میدیاکانی ئێران بڵاویان کردووەتە به‌هۆی هێرشێكی “تیرۆرستی”ـیەوە بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سەربازی له شاری ڕاسک لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئێران، 11 هێزی ئەمنی كوژران.
پێگەی (حالوەش) کە هەواڵەکانی پارێزگای سیستان و بەلوچستان ڕووماڵ دەکا، لە هەواڵێکدا رایگەیاندووە، ئەم هێرشە کە لەلایه‌ن گرووپێکی چەکدارییه‌وه ئەنجام دراوە، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕووی داوە و نزیکەی پێنج کاتژمێر درێژەی كێشاوه.
لەلایەکی دیکەوە گرووپی چەکداریی (جەیشولعەدل) لە ڕاگەیاندراوێکدا بەرپرسیاریەتیی خۆی لەم هێرشە راگەیاندووە و گوتوویەتی دواتر وردەکاریی زیاتر لەسەر ئەم ئۆپەراسیۆنە بڵاو دەکاتەوە.