لە رووداوێکی تەقەکردندا لە زانکۆی لاس ڤێگاسی ئەمەریکا، سێ کەس گیانیان لەدەستدا. بایدنیش داوایەک ئاراستەی کۆمارییەکان دەکات.
پۆلیسی شاری لاس ڤێگاسی ویلایەتی نیڤادای ئەمەریکا رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە، کاتژمێر 11:45 خولەکی نیوەڕۆ پەیوەندییان پێوەکراوە لە رووداوێکی تەقەکردن لە نزیک هۆڵی بیمی بینای سکووڵی بازرگانیی زانکۆی لاس ڤێگاس. پۆلیس ئاماژەی بەوە دا، لە ئەنجامی رووداوەکە، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، کەسێک بە سەختی برینداربووە و خودی تەقەکەرەکەش کوژراوە.
پۆلیس ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەقەیەکی زۆر لە باڵەخانەی یەکێتیی قوتابیانی زانکۆکە کراوە، بۆیە دوای کەمتر لە کاتژمێرێک و بۆ پاراستنی سەلامەتییان، ستافی کارگێڕی زانکۆکە و قوتابییان گواستراونەتەوە شوێنێکی سەلامەت.