ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا، کاردانەوەی بەرشەلۆنەی ئاشکرا کرد بەرامبەر بە ئارەزووی بایرن میونشن بۆ راوکردنی یەکێک لە یاریزانەکانی تیپی کەتەلۆنی.
لە ماوەی ڕابردوودا هەواڵێک بڵاڵاوبووەوە کە تۆماس توخێلی ڕاهێنەری بایرن میونشن ئارەزووی ئەوە دەکات ڕۆناڵد ئاراوخۆی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە بباتە ڕیزەکانی باڤاریا.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی «سپۆرت »ی کەتەلۆنی، سەرەڕای بەرژەوەندیی ڕاستەقینەی بایرن و ئەو ڕاستییەی کە ئابوری بارسێلۆنا هێشتا لە دۆخێکی هەستیاردایە، بارسا ئاراوخۆ نافرۆشێت
هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئاراوخۆ بە هیچ شێوەیەک بیر لە جێهێشتنی بەرشەلۆنە ناکاتەوە، بەو پێیەی بە یەکێک لە پایەکانی تیپەکە دادەنرێت.