رێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و ئاگربەستی چوار رۆژە چووە واری جێبەجێکردنەوە و چاوەڕوان دەکرێت ئێوارەی ئەمڕۆ بارمتەکان ئازاد بکرێن. 

بە گوێرەی رێککەوتنەکە، ئیسرائیل بۆ هەر بارمتەیەک دەبێت 3 زیندانی فەلەستینی ئازاد بکات. لە ماوەی ئەو چوار رۆژەشدا چەکدارانی حەماس 50 دیلی ئیسرائیلی ئازاد دەکەن.

تاوەکو دوایین ساتەکانی راگەیاندنی ئاگربەستەکە، دەنگی بۆردوومان و شەڕ لە ناوچە جیاوازەکانی غەززە دەبیسترا.

تاوەکو ئێستا زانیاریی نییە ئەو کەسانە کێن کە ئازاد دەکرێن، بەڵام ژن و منداڵ دەبن. هەروەها ئەو کەسانەی ئازاد دەکرێن، یان ئیسرائیلین یان دوو ناسنامەیان هەیە و کەسانی بیانی نین.

چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەک دیلی زیاتر ئازادبکرێن بەتایبەت کە ئیسرائیل رایگەیاندووە، بەرامبەر ئازادکردنی هەر 10 دیلێک، رۆژێک شەڕ رادەگرێت.