
ئاسايشي هه‌ولێر دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار کە خاوەنی چەند کەناڵێکی بەدڕەوشتین لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راگه‌یاند.
ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 22ی11ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه،ماوه‌یەکه چەند کەسانێک دور لە ڕەوشت و داب و نەریت و بەها کۆمەڵایەتیەکان بەشێوەی (ڕاستەوخۆ /لایڤ) لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە بانگەشەیان بۆ کاری بەدڕەوشتی و هەڕەشیان لەخەڵک دەکرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەلایەن هێزەکانمانەوە ، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان دوو لەو تۆمەتبارانە دەستگیر بکەین بەناوەکانی (ز ، م ، ع ) و ( أ ، ق ، أ) ،لەلێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە خاونی چەند کەناڵێکن لە تۆڕی تێلیگرام بەناوەکانی (ڕیکۆردی هەڕەشەکان لێرەیە ، ڤیدۆی کچەکەی ک، ژنم هەیە بۆ…، CTS).
هه‌روه‌ها راشگه‌یاندراوه، ئه‌و دوو كه‌شه گرتە ڤیدیۆی چەندین ئافرەت و پیاویان لایە و لەبەرامبەر پارە یان کارتی مۆبایل بۆ کەسانی تریان ڕەوانە کردوە،هەروەها بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریش بون،داوادەکەین هەرکەسێک سکاڵای یاسای لەسەریان هەیە لەڕێگا دادگاوە دەتوانێ سکاڵایان لەسەرتۆمار بکات.