شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات كە ئەمشەو لەگەڵ سوپاسالاری عێراق كۆ بووەتەوە و لە ئەنجامدا كێشەی لیوای 20 چارەسەر كراوە.
جێگری سەرۆكی پەرلەمان لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە”هەواڵێکی خۆش بۆ لیوای20، ئەمشەو لەگەڵ عەبدولئەمیر یارەڵڵا سوپاسالاری عێراق سەبارەت بە لیوای 20 كۆبووینەوە.”
ئاماژەی بە ئەوەش داوە كە لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار دراوە كە تەواوی گرفتەکان بەلاوە بنرێن و فەرمانی دەستبەکاربوونیان بۆ دەربچێت و تاكوو 1ی12 هەرهەموویان پەیوەندی بکەن و مووچەی مانگی 12ش وەربگرن.
ئەوەشی خستووەتە روو” بڕیار درا هەر کەموکوڕییەک هەیە لە رووی کارگێری بخرێتە دوای دەستبەکاربوونیان، لە چەند کاتژمێری داهاتوو ناوەكان لەلایەن وەزارەتەوە رادەگەیەندرێت.”