لێدوانەکان سەبارەت بە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئینتەرمیامی، گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان ئەستێرەی نەرویجی ئێرلینگ هالاند، هێرشبەری مانچستەر سیتی و پیپ گواردیۆلای
ڕاهێنەرەکەی دروستکرد.
بەرنامەی «ئێل چیرینگویتۆ »ی ئیسپانی ئاماژەی بە توڕەیی هالاند کرد بەهۆی دەستخۆشی دووبارەی گواردیۆلا بۆ مێسی، بەتایبەتی دوای ئەوەی لەبری هالاند خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەستهێنا.
ئەوانەی نزیک لە هالاند دەڵێن یاریزانەکە دڵتەنگ بووە بەهۆی لێدوانەکانی گواردیۆلا کە تێیدا باسی لە وەرزی خراپی مێسی کردووە لەکاتێکدا هالاند باشرین ئاستی خۆی پێشکەش
دەکات، هالاند پێیوایە دەبوو گواردیۆلا لەبری میسی ستایشی ئەوی بکردایە.