ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌ممه وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوەوە.
نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، 5ـی تشرینی دووەمی 2023، وێنەی کۆبونەوەی محەممد شیاع سودانی و ئەنتۆنی بلینکن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای بڵاوکردەوەو ئاماژه‌ی به ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه نه‌داوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه بڕیاره سبه‌ینێ دووشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌شتێك بۆ وڵاتانی ناوچه‌كه بكات و تارانی پایته‌ختی ئێران یه‌كه‌م وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌ی بێت