خه‌بات: رانیار دڵشاد:- خانه‌نشینان خزمه‌تی زۆریان كردووه، به‌ڵام ئه‌و باره ناله‌باره‌ی یه‌خه‌ی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه، ئه‌وانیشی وه‌ك چینه‌كانی دی ماندوو كردووه. خانه‌نشینان هه‌ست به‌وه ده كه‌ن، دوای ته‌واوبوونی خزمه‌تیان و چوونه ناو له‌شكری زۆری خانه‌نیشینان، ده‌بنه كه‌سانی په‌راوێزخراو، بۆیه پێویسته پاداشتی ساڵانی زۆری خزمه‌تیان بدرێته‌وه. ئێستا له هه‌رێمی كوردستان، ڕێكخراوێك بۆ به‌رگریكردن له مافی خانه‌نشینان دروست بووه. خه‌بات به پێویستی زانی سه‌ردانی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی خانه‌نشینانی كوردستان بكات، جێگری سه‌رۆكی لقی هه‌ولێر ئیسماعیل مو‌خڵیس ده‌رگه‌ڵه‌یی وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی داینه‌وه، كه به‌م شێوه‌یه:
*سه‌ره‌تا له‌باره‌ی چۆنيه‌تى دامه‌زراندنى یه‌كێتی خانه‌نيشنانى كوردستان لقى هه‌ولێر گوتی: دواى ئه وه‌ى كۆمه‌ڵێك له برایانی خانه‌نشین داوایه‌كیان بۆ كردنه‌وه‌ی لقی هه‌ولێر پێشكه‌شه كرد، به فه‌رمانى وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌كان، به نووسراوى ژماره / 415 له 8/1/2020 ڕه‌زامه‌ندی درا به كردنه‌وه‌ى لقى هه‌ولێر، جا ئه‌وكات ده‌سته‌يه‌ك به‌ڕێوه‌ی ده‌برد و زۆر زه حمه تيان كيشابوو بۆ كۆبوونه‌وه.
* له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ له كه‌یه‌وه ئۆفیسی لقه‌كه‌یان كراوه‌ته‌وه و له شوێنی ئێستا كه پاركی شاره گیرساوه‌ته‌وه گوتی: باره‌گای یه‌كێتیه‌كه‌مان هه‌ر جاره له شوێنێك بووه، به‌ڵام ده‌سته‌ی كارگێڕی به یارمه‌تی قائیمقامی هه‌ولێر كاك نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، سه‌ردانی به‌ڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێری كرد، دوای ئه‌و سه‌ردانه كابینه‌یه‌ك به هه‌موو تێچووی پێداویستی ئۆفیسی كارگێڕی، له لایه‌ن پارێزگاره‌وه دابین كرا، جێگه‌ی خۆشحاڵی هه‌مووان بوو، باره‌گای یه‌كێتی خانه‌نشینانیش له ناو پاركی شار داندراوه، ڕۆژانه له‌گه‌ڵ خانه‌نشینان داین.
*هه‌ر ڕێكخراوێك بۆ خۆ نوێكردنه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی شه‌رعیه‌ت، پێویستی به كۆنفڕانسه، جێگری سه‌رۆك لقی هه‌ولێر، له‌و باره‌یه‌وه گوتی: ڕۆژی 14/3/2023 به‌پێی ڕێنماییه‌كان و به‌سه‌رپه‌رشتیی ڕاسته‌وخۆی به‌شی كۆمه‌ڵه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر، كۆنفڕانسی لقی هه‌ولێر به‌سترا و ده‌سته‌یه‌كی نوێ كه له حه‌وت كه‌س پێكهاتووه هه‌ڵبژێردرا، له دوای كۆنفڕانسه‌وه ده‌سته‌ی نوێ ده‌ستبه‌كاره.
*وه‌ك ئاشكرایه، له هه‌رێمی كوردستان و عێراقدا، كار به دوو یاسا ده‌كرێت، له‌مه‌شیاندا خانه‌نشینانی كوردستان مه‌غدوورن. ئاخۆ له‌باره‌ی كاركردن به یاسای نوێ، هیچ هه‌وڵێكیان داوه، ئیسماعیل مو‌خڵیس جێگری سه‌رۆكی لقی هه‌ولێر گوتی: خانه‌نشینان چینێكی مه‌غدوورن، بۆیه ئێمه‌ش له هه‌وڵداین خزمه‌تیان بكه‌ین، داواكارییان بێته‌دی. پێمانوایه باشترین خزمه‌ت كه به خانه‌نشینان بكرێت ئه‌وه‌یه، چیدی كار به یاسای ژماره 27ی ساڵی 2006 نه‌كرێت، به‌ڵكو وه‌كو به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق، كار به یاسای ژماره 9ی ساڵی 2014 بكرێت، كه نوێنه‌رانی كوردیش له په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگیان پێ داوه، به‌پێی ئه‌و یاسایه، كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی له 400 هه‌زار كه‌متر نییه.
هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له مانگی حه‌وتی ئه‌مساڵ، وه‌ك ده‌سته‌ی باڵا سه‌ردانی به‌ڕێز د.ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێم كوردستان‌مان كرد، به سوپاسه‌وه گوێی له داحوازییه‌كانمان گرت، یاداشتێكی لێ وه‌رگرتین، كه تیایدا داوامان كردووه، چیدی كار به یاسای پێشوو نه‌كرێت، به‌ڵكو هه‌وڵ بدرێت كار به یاسای ژماره 9ی ساڵێ 2014 بكرێت. كاركردن به یاسای ساڵێ 2014 تاكه چاره‌سه‌ری گرفتی به‌رده‌م ژیانی خانشینانه، بۆیه ئێمه‌ش هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌و كاركردن به‌و یاسایه چڕ ده‌كه‌ینه‌وه.
*بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئاخۆ یه‌كێتی خانه‌نشینان چی دیكه‌ی له هه‌گبه‌دایه، له وه‌ڵامدا جێگری سه‌رۆكی لقی هه‌ولێر گوتی: له چوارچێوه‌ی هه‌وڵ و كۆششمان بۆ خزمه‌تی خانه‌نشینان، داوای كردنه‌وه‌ی چه‌ند بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستیمان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی بێ به‌رامبه‌ر چاره‌سه‌ر خانه‌نشینان بكرێت، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا داوامان كردووه، ده‌فته‌ری ته‌ندروستی بۆ خانه‌نشینان بكرێت، بۆ ئه‌وه له سه‌ردانی پزیشكی پسپۆر و تاقیگه و ده‌رمانخانه ڕه‌چاوی خانه‌نشینان بكرێت و نرخیان به ڕێژه‌یه‌كی باش بۆ كه‌م بكرێته‌وه.
*له وه‌ڵامی دوا پرسیارمان ئاخۆ ده‌سته‌ی كارگێڕی مووچه‌یان هه‌یه و كێ بۆیان دابین ده‌كات، گوتی: ئێمه ده‌سته‌ی كارگێڕی هیچ مووچه‌یه‌كمان نییه، كاره‌كه‌مان خۆبه‌خشییه، به‌ڵام له هه‌وڵ و كۆششمان بۆ خزمه‌تی خانه‌نشینان ناوه‌ستین و سڵ له ماندووبوون ناكه‌ینه‌وه، تاكو داوای خانه‌نشینان دێته‌دی.