سهرهتا وهرزش مێسی دوای بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر دەبێتە حەوتەمین یاریزان کە لە یەک...

بەدواداچوون- هاوار مورتكەیی:
دوای ئەوەی لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرژەنتینی بۆ جاری هەشتەم لە مێژوویدا، سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر، وەک باشرین یاریزانی جیهان، بۆ ساڵی 2023
شانازییەكەی بۆ كێ گەڕاندەوە؟
تۆڕی ئۆپتا بڵاویکردەوە، مێسی حەوتەمین یاریزانە کە لە یەک وەرزدا بتوانێت خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی و جامی جیهانی، بەدەست بهێنیت، دوای هەر یەك لە بۆبی چارڵتۆن، پاولۆ ڕۆسی، زێدان، لۆتار ماتهاوس، ڕۆناڵدۆ و فابیۆ کاناڤارۆ.
بارسێلۆنا بڕیارێکی گرنگ سەبارەت بە مێسی دەدات.
لیۆنێل مێسی ئەفسانەی یانەی بەرشەلۆنە لە ڕێورەسمی وەرگرتنی خەڵاتی باڵۆن دۆر، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، ئەو شانازییەی بۆ یانەی بەرشلۆنە گەڕاندەوە كە چەندین ساڵ لەو یانەیەدا یاری كردووە و زۆربەی دەسكەوتەكانیشی هەر لەو یانەیە بووە.
بڕیارێكی بەرشلۆنە
قسەکانی میسی ، سەرنجی یانەی بەرشەلۆنەی بۆلای خۆی راكێشا و وەك ستایشیكیش، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە بڕیاری دا لە بۆنەیەكی تایبەتی و ئامادەبوونی هاندەرانی کەتەلۆنی ریز لە لە ئەفسانەی خۆی (مێسی) بگرێت.
لە ڕاگەیەندراوەكەی یانەی بەرشلۆنە سەبارەت بەو بڕیارەیان هاتووە، ئەو شەرەفە لەو كاتەدا دەبیت، كە دەگەڕێنەوە بۆ ناو یاریگای نوێی کامپ نو لە مانگی نۆڤەمبەری 2024 ، کە توانای وەرگرتنی زیاتر لە 60 هەزار هاندەری هەیە، هەروەها لە كۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتووە: ئێمە هەموومان شانازیت پێ دەكەین لیۆ.
مێسی شایستە نەبوو
لۆتار ماتهاوس، ئەفسانەی بایرن میونشن و ئەڵمانی پێی وایە ئێرلینگ هالاند زیاتر لە لیۆ مێسی شایەنی خەڵاتی تۆپی ئاڵتونییە: «ئەوە گاڵتەجارییەك بوو .»
براوەی تۆپی ئاڵتونی ساڵی 1990 دڵخۆش نەبوو بە بینینی مێسی بۆ جاری هەشتەم لە ژیانی وەرزشیدا خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بەدەست بهێنێ و گوتی: ئەم خەڵاتە شایستە نییە
بەمێسی، هەروەها ئەو خەڵاتە ئەوەمان پێ دەڵێت كە مۆندیال لە هەموو شتێک گرنگرە و پیوەریشە، بەڵام بۆ من کەس لە هالاند باشر نەبوو.
هەڵوێستی ئینتەر میامی
لەلایەكی دیكەوە خۆرخی ماس، یەکێک لە خاوەنەکانی یانەی ئینتەر میامی ئەمریکی، پیرۆزبایی لە لیۆنێل مێسی کرد، و لە ڕێگەی ئەکاونتی فەرمی خۆیەوە لە پلاتفۆرمی “ X” نووسیویەتی: پیرۆزە لیۆ، تۆ نموونەی بۆ هەموو ئەوانەی خەون بە گەورەیی دەبینن، بەردەوام بە لە خەون بینین، بەردەوام بە لە تۆمارکردنی مێژوو، بەردەوام بە.