بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆك، رای دەگەیەنێت كە سلێمان ئەحمەد، كادیری پەكەكەیە و بۆ كاری نهێنی و نایاسایی بۆ پەكەكە هاتوچۆی كردووە و راگرتنەكەی هیچ پەیوەندییەكی بە كاری رۆژنامەنووسییەوە نییە.
ئەمەی خوارەوە دەقی روونكردنەوەكەیە:-
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆکەوە
هێزەکانی ئاسایش ، کادیرێکی پەکەکەیان بە ناوی سلێمان ئەحمەد دەستگیرکرد کە نابراو بۆ کاری نهێنی و نایاسایی بۆ پەکەکە هاتوچۆی کردووە و بۆیە ڕاگیراوە و لە لێکۆڵینەوەکەشدا دانی بە کارەکانی خۆیدا ناوە، بۆیە ڕووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە و بە پێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.
ڕاگرتنەکەی هیچ پەیوەندییەکی بە کاری ڕۆژنامەنووسییەوە نییە .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دهۆک