وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی ناردنی 700 ملیار دینارەكە لەلایەن بەغداوە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 30/10/2023، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە: “ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان، بڕیارە لە نزیکترین کاتدا بڕی ئەو 700 ملیار دینارە لە ڕێی بانکەکانی ڕەشید و ڕافیدەین و بانکی بازرگانیی عێراقییەوە بخرێتە سەر ئەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی کوردستان.”