سەلام عەبدوڵڵا
ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆته كارتێكی گوشار زوو زوو حكومه‌تی عێراقی به‌رامبه‌ر هه‌رێم به‌رزی ده‌كاته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی پێده‌كات، شانده‌كانی هه‌رێم له (2021)ه‌وه به به‌رده‌وامی مانگێ جارێك یان دوو بۆ مه‌سه‌له‌ی بودجه‌و مووچه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن و زۆربه‌ی جارانیش به ده‌ستی به‌تاڵ و به‌ڵێنی بێ كردار ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌مه له كاتێكدا به پێی رێككه‌وتنه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ده‌بوو 12.7%ی بودجه‌ی هه‌رێم له كاتی خۆیدا ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكات كه تا ئێستا نه‌یكردووه، گه‌ر مه‌سه‌له‌كه وه‌ك حكوومه‌تی عێراق، هه‌میشه، به شانده‌كان ده‌ڵێ كه ئه‌وان گومانیان له‌و ژماره زۆره‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هه‌یه، ئه‌وا پێداچوونه‌وه به‌و ژماره‌انه هێنده كارێكی سه‌خت نی یه، به‌تایبه‌تی كه مووچه‌خۆرانی هه‌رێم هه‌موو به پرۆسه‌ی (بایۆمه‌تریدا) تێپه‌ڕیون، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌تی عێراق ده‌توانێت خۆشی زۆر به‌باشی له‌و ژمارانه دڵنیا بێت به‌تایبه‌تی كه ده‌ویسترێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بخرێته سه‌ر حسابی بانكی خودی فه‌رمانبه‌ران.
پاساوێكی دیكه‌ی نه‌ناردنی مووچه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقیه‌وه زۆربه‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه وه‌زیری دارایی عێراق خاتوو (طه‌یف)، سه‌ره‌ڕای بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و ئیمزای سه‌رۆكوه‌زیران، ئه‌و وه‌زیره هه‌ر سه‌رپێچی ده‌كات و مووچه نانێرێت و هه‌ر جاره‌و به‌پاساوێك، به ئاره‌زووی خۆی، ته‌گه‌ره‌ی تێده‌خات كه مرۆڤ سه‌ری له‌م جۆره سیسته‌مه سڕ ده‌مێنی، چونكه نه له‌توانای تاكه وه‌زیرێكدا هه‌یه دوای بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و خودی سه‌ره‌كوه‌زیران نه ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ش به‌و شێوه دوابخات و ره‌فتار له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌و شێوه‌یه بكات.
گه‌روایه ده‌بێ ده‌سه‌ڵات و توانای بڕیاری وه‌زیری دارایی زۆر له ده‌سه‌ڵاتی سه‌ره‌كوه‌زیران زیاتر بێت كه ئه‌وه‌ش هیچ ئاوه‌زێك قبووڵی ناكات، ئێمه‌و مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌مێكه هه‌ستمان به‌وه كردووه كه ئاڕاسته‌یه‌ك له‌نێو حكوومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا، به ئاشكرا، هه‌یه كه هیچ بڕوای به سیسته‌می فیدراڵی نییه‌و شێلگیرانه كار له‌سه‌ر نه ته‌نیا لاوازكردنی هه‌رێم و بچووككردنه‌وه‌ی به‌ڵكو نه‌هێشتنی قه‌واره‌ی هه‌رێم ده‌كات، ئه‌مه گه‌مه‌یه‌كی زۆر بێ له‌زه‌ت و نامرۆڤانه‌یه كه حكوومه‌تی عێراقی به‌رامبه‌ر هه‌رێم وازی ده‌كات، بۆیه په‌نا بۆ هه‌موو پاساو و له‌مپه‌رو ته‌گه‌ره‌و گێچه‌ڵێك به‌رامبه‌ر هه‌رێم ده‌بات كه هه‌رێم ملكه‌چ و لاواز بكات، ئیدی هه‌رێمیش ناتوانی ئه‌و ناهه‌قییه قبوڵ و بێ ده‌نگی، له‌وه زیاتر، لێبكات.