هیونگ مین سۆن لەم وەرزەدا بەردەوام بوو لە ئاستە بەهێزەکانی لەگەڵ تۆتنهام، بەپێی ئامارەکانی ئۆپتا، لە دوای کردنەوەی یاریگای تۆتنهام لە مانگی نیسانی 2019 ، سۆن توانیویەتی 50 گۆڵ لە یاریگاکەدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان تۆمار بکات. لە نێو هەموو ئەو یاریزانانەی زۆرترین گۆڵیان لە یاریگاکانی خۆیان تۆمار کردووە، تەنها دوو یاریزانن ئەوانیش محەمەد سەڵاح کە 65 گۆڵ لە ئە نفێڵد و هاری کەین کە 62 گۆڵە لە یاریگای تۆتنهام.