سـەلام عەبدوڵڵا
ئه‌مڕۆ، هه‌موومان، هه‌ست به دۆخی ناله‌باری ئابووریی هه‌رێم ده‌كه‌ین كه كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر هه‌مووان، به‌تایبه‌تی مووچه‌خۆران هه‌بووه و هه‌یه و بازاڕیش به‌وپێیه ساردوسڕی تێكه‌وتووه، له راستیدا، وه‌ك هه‌ندێك بۆی ده‌چوون و هه‌رێمیان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد كه هۆكاری ئه‌م دۆخه ئابوورییه سه‌خته كه هه‌موومان ده‌یبینین، مه‌سه‌له‌ی ڕاده‌ستنه‌كردنی مه‌له‌فی نه‌وت بوو كه‌وا پێشبینی ده‌كرا، گه‌ر ئه‌م كه‌یسه بچێته لای حكوومه‌ت له به‌غدا، ئیدی باری ناله‌باری ئابووریی هه‌رێم به ته‌واوی به‌لای باشیدا هه‌نگاو ده‌نێ و ئیتر مووچه‌خۆران و ته‌نانه‌ت بودجه‌ی هه‌رێمیش به‌ڕێكوپێكی له‌كاتی خۆی دا بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت و به‌وپێیه‌ش بازاڕ ده‌گه‌شێته‌وه و فه‌رمانبه‌ران و ته‌واوی مووچه‌خۆرانیش به مامۆستا به‌ڕێزه‌كانیشه‌وه به گیرفانی گه‌رمه‌وه ڕوو له بازاڕ و دابینكردنی پێویستییه‌كانیان ده‌كه‌ن.
به‌ڵام وا ده‌رنه‌چوو، ئه‌گه‌رچی حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو بڕگه و داواكانی حكوومه‌تی عێراقیشی وه‌ك خۆی جێبه‌جێ كرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، حكوومه‌تی به‌غدا به‌ده‌یان له‌مپه‌ر و گێچه‌ڵ هاتۆته مه‌یدانه‌وه و هه‌ر رۆژه بیانوویه‌ك به هه‌رێم ده‌گرێ كه مه‌به‌ست لێی وه‌ك به ئاشكرا دیاره، لێدانی هه‌رێم و ئابووری و ئاسایشه‌كه‌یه‌تی و ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه به‌رچاوه‌ی هه‌رێمه له هه‌موو بوارێكدا كه خودی به‌غداش ناتوانێت نكۆڵی لێ بكات، ده‌نا هیچ پاساوێكی تر نی یه، چونكه هه‌رێم به ته‌واوی پابه‌ندی هه‌موو داواكانی حكوومه‌ت بووه.
جا ئێستا وه‌ك به ڕوون و ئاشكرا دیاره كه ئه‌وه حكوومه‌تی به‌غدایه كه له‌كاتی خۆیدا مووچه نانێرێت و پاساوی بێ جێ، هه‌موو جارێك، بۆ ئه‌و ناپابه‌ندبوونه‌ی خۆی ده‌هێنێته‌وه، بۆیه گه‌ر ناڕه‌زایه‌تیه‌ك له‌لایه‌ن مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، به‌تایبه‌تی مامۆستا به‌ڕێزه‌كان و ته‌نانه‌ت ساردوسڕی بازاڕیش ده‌نوێنرێت ده‌بێ هه‌موو تێكڕا ڕوو له به‌غدا بكه‌ن، نه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێم و داوای جددی له به‌غدا بكه‌ن كه پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كان بێت له‌گه‌ڵ هه‌رێم و یاری به قوت و بژێویی خه‌ڵكی هه‌رێم نه‌كات و وه‌ك كارتی گوشار، بودجه و مووچه، دژی هه‌رێم به‌كارنه‌هێنێت.
بۆیه پێویسته مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به هه‌موو جۆر و توێژه‌كانیه‌وه، پێكه‌وه رووبكه‌نه به‌غدا داوای مافه‌كانیان له‌وێ بكه‌ن و مۆڵه‌ت به نه‌یارانی هه‌رێم نه‌درێ كه یاری به چاره‌نووس و داهاتووی هه‌رێمه‌كه‌مانه‌وه بكه‌ن، با هه‌موو پێكه‌وه ڕووی داواكانمان بكه‌ینه به‌غدا و داوای چاره‌سه‌ریان بكه‌ین.