سیامند سێلکی
شه‌وی 19 له‌سه‌ر 20ی ئۆکتۆبه‌ری 2017 .( چوار رۆژ دوای خیانه‌تی شازده‌ی ئۆکتوبه‌ر )کورد شه‌وێکی درێژ‌و پر له‌مه‌ترسی به‌رێکرد. میلیشیاکانی (ئێرانی ،لوبنانی ،ئێراقی ) و خیانه‌تکارانی شازده‌ی ئۆکتۆبه‌ر خۆیان بۆ هێرشێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه بۆ سه‌ر هه‌ولێر ئاماده‌کردبوو. هێزه‌کانیان که پێشکه‌وتووترین چه‌کی ئه‌مریکیان پێ بوو، له‌نێوان پردێ و که‌رکووک جێگیرکرابوون و، چاو‌ڕێی ئه‌وه‌بوون قاسم سلێمانی فه‌رمانی هێرش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه ده‌ست پێ بکات، له‌سنووره‌کانی ته‌قته‌ق و کۆیه‌ش میلیشیای شیعه‌و هێزه‌کانی یه‌کێتی له‌ئاماده‌باشیدا بوون بۆ په‌لاماردانی شه‌قڵاوه‌و پیرمام. له‌خانێی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانیش میلیشیاکان و یه‌کێتی له‌حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدا بوون بۆ په‌لاماردانی حاجی ئۆمه‌ران، دیسان له‌سلوپی باکووری کوردستانیش هێزه‌کانی عێراق و تورکیا، بۆ په‌لاماردانی زاخۆ ئاماده‌سازی ته‌واویان کردبوو، چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی سه‌ره‌وه‌ی خۆیان بوون.
هێزه‌کانی دوژمن له‌خانێ و سلوپی و ته‌قته‌ق چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌بوون، ئه‌گه‌ر هێزه‌کانیان له‌به‌ره‌ی پردێ توانیان سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه تێپه‌ڕێنن به‌ره‌و هه‌ولێر، ئه‌وه ئه‌وانیش هه‌ریه‌که‌و له‌شوێنی خۆی هێرش بۆ سه‌ر پێشمه‌رگه ده‌ست پێ بکاتژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌شی ئێراقی و تورکی و ئێرانی و خیانه‌تکاران پیلانه‌که‌یان وا داڕشتبوو، که تا ئێواره‌ی 20ی ئوکتۆبه‌ر کۆتایی به‌قه‌واره‌ی فیدراڵی و بارزانی و پارتی بێنن، پارتی و سه‌رۆک بارزانی به‌روونی هه‌ستیان به‌م پیلانه مه‌زنه کردبوو. بۆیه ئێواره‌ی 19ی ئۆکتۆبه‌ر بڕیاری مقاومه‌ت دراو هه‌موو رێوشوێنێکی پێویستیشیان گرته‌به‌ر. به‌ره‌کانی شه‌ڕ له‌باشووری دهۆک و هه‌ولێر ته‌سک کران. ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه‌بوو هێزی پێویست ره‌وانه‌ی زاخۆ و حاجی ئۆمه‌ران و شه‌قڵاوه بکرێت. ئه‌مه پلانێکی ژیرانه‌و کاریگه‌ر بوو، بۆیه ده‌ستبه‌جێ جێبه‌جێکرا.
سه‌رۆک بارزانی و مه‌سرور بارزانی، ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی بەرەکانی بەرگریان دەکردو هێزه بژارده‌کانی پێشمه‌رگه‌ش له‌شوێنه ستراتیژی و هه‌ستیارو چاره‌نوسسازه‌کان جێگیر کران. له‌هه‌موو سه‌نگه‌ره‌کانی به‌رگریدا پێشمه‌رگه بڕیاری دا به‌روحیه‌تی سه‌رده‌می شۆڕشی ئه‌یلوول و به‌دروشمی (کوردستان یان نه‌مان) و (پێشڕه‌وی کورد پارتیه سه‌رۆکمان بارزانیه) به‌رگری له‌خاک و خه‌ڵکی کوردستان بکات، له‌به‌ره‌به‌یانی 20ی ئۆکتۆبه‌ر میلیشیاکانی (لبنانی و ئێراقی و ئیرانی )به‌پێشکه‌وتوترین چه‌کی ئه‌مریکی هێرشیان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه له‌پردێ ده‌ست پێ‌کرد، به‌لام پێشمه‌رگه له‌ژێر سه‌رکردایه‌تی سه‌رۆک بارزانی به‌وره‌یه‌کی به‌رزو پر له‌فیداکاری رووبه‌رووی هێرشبه‌ران و ده‌بابه‌ی ئابرامزی ئه‌مریکی بویه‌وه‌و دوای چه‌ند کاتژمێرێکی که‌م هێرشی دۆژمن تێکشکێنراو ، ده‌بابه‌ی ئابرامز له‌سه‌رده‌ستی پێشمه‌رگه بوه خۆڵه‌مێش، ئەمە بۆ پسپۆرە سەربازییەکانی ئێراقی و ئێرانی و تورکی و ته‌نانه‌ت ئه‌مریکیه‌کانیش چاوه‌ڕوان نه‌کراو بوو. بویە لەگەڵ ئەم سەرکەوتنە، پیلانەکە لەو سنورە تێکشکاو، دۆژمن ناچار بوو دواتر شانسی خۆی لەبەرەی سحێلاو مەحمودیە بۆ سنووری دهوک تاقی بکاتەوە .بەڵام لەو بەرەیەش پێشمەرگەی کوردستان بەسەرکردایەتی راستەوخۆی بارزانی هێرشی دۆژمنی تێکشکاند .بەم شێوەیە پێشمەرگە بەخۆراگری و فیداکاریەکی بێ وێنە خەونی داگیرکەرانی کوردستان وخیانەتکارانی شازدەی ئوکتوبەری بۆ هەڵوەشانەوەی قەوارەی فیدراڵی و لەناوبردنی پارتی و بارزانی لەگۆرنا …. لەم یادەدا هەزاران سلاو بۆ گیانی ئەو فەرماندەو پێشمەرگە قارەمانانەی کە بەخوێنی خویان گەورەترین پیلانی ئەقلیمیان دژی کورد تێكشکاندو بێ ئەنجام کرد.









