خەبات: پەریهان عومەر:- خاتوونی میدیاکارو چالاکوان راژان عەبدوللە لە سالی (١٩٨٨ )لەدایک بووە لە شاری رانیە٫ هاوسەرگیری کردووە خاوەنی سێ مندالە، لە سالی (٢٠٠٣ )دەستی بەکاری راگەیاندن کردووە، سەرەتا بە کاری منداڵان دەستی پێکردووە دواتر کاری نواندنی کردووە لەسەر ستەیج هەروەها کاری دۆبلێری کردوە لە دوایدا دەستی بە کاری تیڤی کردووە، ئەم خاتووونە لە دیدارێکی تایبەت بە (خەبات) وەڵامی پرسیاری ئێمەی دایەوە.

*ئایا کارو چالاکیەکانی تۆچی بووه؟
کاروچالاکیم زۆرە دیارترین ئەوکارو چالاکیانەم بە خوولی راهێنانی وەرزشی بوو بۆ خانمان کردەوە لە بواری (یۆگا) هەروەها خوولی ژینگە پارێزیی و خولی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی و ناساندنی ئافرەتی خاوەن پیشە ، بۆ یەکەم جار ئیڤێنتێک لەبواری جوانکاری خانمان بۆ زۆرترین خانمی دەڤەرەکە کردەوە.

*تا ئێستا خاوەنی چەند خەڵاتی؟
تا وەکو ئێستا خاوەنی (٥ )خەڵاتی رێزلێنانم لە بواری چالاکی و کارەکانم، وە خاوەنی چەند بروانامەم لەبواری چالاکی مەدەنی ،کاری خێرخوازی ئەم خەلاتانە بۆ من جێگای فەخرە.

*وەکو ئافرەتێک چیت هەیە بۆ ئافرەتان؟
وەکو ئافرەتێک دەمەوێ بەسەرجەم ئافرەتان بڵێم کەهەمیشە تواناکانتان بەکاربێنن بۆ سەرکەوتنەکانی خۆتان، پشتی یەک بگرن، کۆل مەدەن تا دەگەنە لووتکە رێز لە هاوپیشەکانتان بگرن.

*کێ پاڵپشتت بووە لەکارەکانت؟
پالپشتی من سەرەتا خودی خۆم بوومە چونکە هەمیشە پیشەکەی خۆم خۆش ویستووە دواتر هاوسەرەکەم پاڵپشتی سەرەکی کارەکانم بووە.