سیبه‌ر به‌رواری
هه‌رێمى كوردستان، خاوه‌ن مێژوویه‌كى ده‌وڵه‌مه‌نده، له ڕووی به‌شدارى ئافره‌تان، له شوڕ‌شه‌كانى كوردستان و میژووى خزمه‌تكردنیان له حوكمڕانىی هه‌رێمى كوردستان. سه‌ره‌ڕاى ئه‌م ده‌سكه‌وت و سه‌ركه‌وتنانه‌ى ئافره‌تان، كه له هه‌موو قوناغه‌كاندا، به ده‌ستیان هیناوه و تاكو ئێستا به‌ده‌ستهێنراون، به‌ڵام هیشتا ئاسته‌نگ و ڕێگرییه‌كانى به‌شداریى ئافره‌تان، به ته‌واوی بنبڕ نه‌كراون.
به‌ربه‌سته كولتوورى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ڕێگرییه‌كانى به‌رده‌م ئافره‌تان، بۆ به‌شداریكردنى ته‌واوه‌تى ئافره‌تان له حكوومه‌ت به‌رده‌وامن. خوشبه‌ختانه، له ماوه‌ى رابردوو و ئیستا دا، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان قوتابخانه‌یه‌كى گه‌وره‌ى پێگه‌یاندنى ئافره‌تانى سه‌ركرده بووه، پاڵپشتى ته‌واوى به‌شدارى ئافره‌تانی له حكوومه‌تدا كردووه، به جۆرێك به‌شدارى ئافره‌تان له نێو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له هه‌موو حیزبه‌كان زیاتره.
بۆ یه‌كه‌مین جار، له مێژووى كوردستان وعێراق و ناوچه‌كه، ئافره‌تیكی كرد به سه‌رۆكى په‌رله‌مان، كه گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتى یاسا دانانه، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كى حاشا هه‌ڵنه‌گره له مێژووى پڕ سه‌روه‌رى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له رووى جیهانى و ئاستى ده‌ره‌وه‌ش، توێژینه‌وه‌كان به به‌رده‌وامى ده‌ریانخستووه، كه به‌هێزكردنى ئافره‌تان له ڕووى ئابوورى و كۆمه‌ڵاییه‌تییه‌وه، ده‌بێته هۆى زیادبوونى سه‌قامگیرى و گه‌شه‌كردن، كاتێك ئافره‌تان به‌شدارى له كار و پرۆسه‌ى بریاردان ده‌كه‌ن، ئابوورى گه‌شه ده‌كات و كۆمه‌ڵگاكان پێش ده‌كه‌ون.
ئافره‌تان دیدگاى نوێ و ناوازه ده‌هێننه ناو حكومڕانییه‌وه، زۆرجار جه‌خت له‌سه‌ر پرسه‌كانى په‌روه‌رده و چاودێرى ته‌ندروستى و كۆمه‌ڵایه‌تى ده‌كه‌نه‌وه، به زیادكرنى ڕێژه‌ى به‌شدارى ئافره‌تان له حكوومه‌ت، هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت به سوود وه‌رگرتن له تواناكانى ئافره‌تان، رێبازێكى نوێی سیاسه‌ت و حكوومه‌ت له ناوچه‌كه دابڕێژێ.
له كاتێكدا، نه‌ریته‌كان به‌شێكى سه‌ره‌كین له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا، به‌ڵام زۆر گرنگه ته‌حه‌داى ئه‌و پراكتیزه زیانبه‌خشانه بكرێت كه تواناى به‌شدارى ئافره‌تان سنووردار ده‌كه‌ن، هه‌ڵمه‌ته‌كانى په‌روه‌رده و هۆشیارى كۆمه‌ڵگا، ده‌توانن رۆڵى سه‌ره‌كى بگێڕن، له شكاندنى ئه‌م به‌ربه‌ستانه‌ى، كه ده‌بنه له‌مپه‌ر له به‌رده‌م به‌شدارى ئافره‌تان، له كۆتاییدا ده‌مه‌وى بڵێم به‌شدارى ئافره‌تان له ده‌سه‌ڵات و حكومڕانى ، ته‌نیا بابه‌تى ماف نییه، به‌ڵكو پێویستیه‌كى بنه‌ڕه‌تییه بۆ گه‌شه‌كردن و سه‌قامگیرى هه‌رێمى كوردستان.