
خۆزێ مۆرینهۆ دان بەوەدا دەنێت کە نازانێت وەرزی داهاتوو لە یانەی ڕۆما دەمێنێتەوە یان نا و دووپاتیدەکاتەوە کە «دژە مۆرینیزم » ئەو کەسانە بەدوایدا دێت کە دڵخۆشن کاتێک جیالۆرۆسی سەرکەوتن بەدەست نەهێنن.
مۆرینیۆ کەم ترلە ساڵێک ماوە بۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ تیپەکەی لە ئۆڵۆمپیکۆ، گرێبەستەکەش لە مانگی حوزەیرانی 2024 کۆتایی دێت.
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا لە وەرزی داهاتوو لە یانەکە دەمێنێتەوە یان دەروا؟، مۆرینهۆ لە وەڵامدا گوتی: نازانم، پێش یاری کۆتایی لە بوداپێست بەڵێنم بە یاریزانەکان دا کە دەمێنمەوە، دوای یارییەکە لەگەڵ سپێزیا لە یاریگای ئۆڵۆمپی، بە هاندەرانم گوت کە دەمێنمەوە، ئێستا لێرەم”.
مۆرینیۆ لە ماوەی یاریکردنی لە ڕۆما گەیشتە دوو یاری کۆتایی ئەورووپا، لە ساڵی 2022 ناسناوی کۆنفرانس لیگی بەدەستهێنا بەڵام وەرزی ڕابردوو لە یاری کۆتایی یۆرۆپا لیگ لە بوداپێست بە سیڤیلیە دۆڕا.
لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا “مۆرینیزم” هەبووە و مانای چییە، لە وەڵامدا گوتی: دژە مۆرینیزمیش هەیە، بەتایبەتی لە ڕۆما و بەدوایدا کەسانێک دێت کە دڵخۆشن کاتێک ڕۆما سەرناکەوێت و کاتێک ڕۆما هیچ سەرکەوتنێکی ئەورووپی بەدەست نەهێنێت .”