ئەمشەو، فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی توركیا، كەمپی مەخمووری بۆردومان كرد، دژەتیرۆری كوردستانیش رایدەگەیەنێت كە كۆبوونەوەیەكی چەكدارانی پەكەكە كراوەتە ئامانج.
دژەتیرۆری کوردستان لە راگەیەندراوێكیدا ئاماژەی بە ئەوە داوە، ئەمڕۆ شەممە 7ی تشرینی یەکەمی 2023، کاتژمێر (19:10) فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا کۆبوونەوەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە کەمپی مەخموور کردە ئامانج و بەهۆیەوە 2 چەکدار کوژران و 3 چەکداری دیکەش بریندار بوون.
شیاوی ئاماژە پێدانە دوای بۆردومانەكە ئاگرێك لەنێو كەمپەكە كەوتووەتەوە بەڵام تاوەكوو ئێستا زیانەكان نازاندرێ.