دوای هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی بزووتنەوەی حەماس بۆ سەر فەلەستین کە بە زیاتر لە 5 هەزار مووشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، ئاماژە بە کوژرانی زیاتر لە 100 کەس و برینداربوونی سەدان کەس دەکرێت، هەروەها لەبەرامبەر هێرشەکەی حەماس ئیسرائیل بە دەیان فڕۆکەی جەنگی هێرشێکی سەربازیی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو مووشەکانە دەستپێکرد، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی فەلەستین نزیکەی 200 کوژراو هەن.

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 07ـی 10ـی 2023 كەتیبەكانی عیزەددین قەسام، باڵی سەربازیی حەماس لە كەرتی غەززە ئۆپەراسیۆنێکیان بەناوی “گەردەلوولی ئەقسا” دژی ئیسرائیل دەستپێکرد و زیاتر لە 5 هەزار مووشەكیان ئاراستەی ئیسرائیل کرد، لەبەرامبەردا سوپای ئیسرائیل بە دەیان فڕۆكەی جەنگی و هێرشی سەربازیی بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو مووشەكانە ڕاگەیاند كە لە كەرتی غەززەوە ئاراستەی دەكرێت.

وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی ئامارەی کوژراوان و برینداربووانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە بڵاو کردۆتەوە و ئاماژەی بەوە داوە کە زیاتر لە 198 کەس کوژراون و هەزار و 600 کەسی دیکەش بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە برینداربوون.

هاوکات میدیاکانی ئیسرائیل سەبارەت بە ژمارەی کوژراو و برینداربووان ئاماژە بە کوژرانی زیاتر لە 100 کەس و برینداربوونی  نزیکەی 800 کەس دەکەن، بەهۆی هێرشەکانی حەماسەوە.