ده‌سته‌ی دابه‌شكردنی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی، خه‌ڵاته‌كه‌یان به نێرگز محه‌مه‌دی، ژنه زیندانیكراوی ئێرانی به‌خشی.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 6/10/2023، دەستەی دابەشکردنی خەڵاتی نۆبڵ له نەرویج، خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی بە نێرگز محەمەدی بەخشی، لەپای هەوڵەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ لە ئێران‌دا.
نێرگز محەمەدی لە دایکبووی 21ی نیسانی 1972ی ناوچەی زەنجانی ئێرانە. ژنە چالاکوان و داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤە لە ئێران و بەهۆی هەڵوێستەکانیەوە لە ئێستادا لە زینداندایە.