وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەیەنێت، لەو بەشانەى لە کۆلێژ و پەیمانگەکان لە زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان، کەمتر لە (10) قوتابى وەرگیراون لەلایەن تۆمارى گشتیی زانکۆکان فۆڕمى راستەوخۆ دابەش دەکرێت.

وەزارەتى خوێندنى باڵا لە راگەیەندراوێكدا دوپاتیی دەکاتەوە، هەر قوتابییەك کە پێشتر وەرنەگیراوە، یاخود داواکاری بۆ وەرگرتن پێشکەش نەکردووە، لە دەرچوانى ئەمساڵ و ساڵانى پێشوو، دەتوانێت سەردانى تۆمارى گشتیى ئەو زانکۆیانە بکات کە لەلیستى هاوپێچدا هاتووە و دەتوانێت فۆڕمى ڕاستەوخۆ وەربگرێت و داواکارى بۆ وەرگرتن لە یەکێک لە بەشەکانى هاوپێچ پێشکەش بکات.

وەزارەتەكە جەختیشی دەكاتەوە كە پرۆسەى دابەشکردنى فۆرمى راستەوخۆ تاکو کۆتایى دەوامى فەرمیى رۆژى پێنجشەمە (2023/10/5) بەردەوام دەبێت.

بۆ بینیى ئەو بەشانەى فۆرمى ڕاستەوخۆ دابەش دەکەن كلیك لێرە بكە