نرخی هەر ئەمپێرێكی كارەبای مۆلیدە لە هەولێر بۆ مانگی ڕابردوو (مانگی 9) كەمترینی 12 هەزار دینارە و زۆرترینی 14 هەزار دینارە، بەرپرسی مۆلیدە ئەهلییەكانیش وردەکارییەکەی ئاشکرا دەكات .
ئەندازیار قارەمان مەولوود، لێپرسراوی لێژنەی مۆلیدە ئەهلییەكان لە پارێزگای هەولێر، ڕايگەیاند: “نرخ و کرێی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بۆ مانگی 9ی ئەمساڵ، بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبا، كەمترینی 12 هەزار و 500 دینارە و زۆرترینیشی 14 هەزار دینارە، بەراورد بە مانگی 8 نرخەكە كەمتر بووەتەوە.”
نرخ و کرێی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بۆ مانگی 8ی ئەمساڵ، بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبا، كەمترینی 15 هەزار دینارە و زۆرترینیشی 18 هەزار دینار بوو، بۆ مانگی 7یش، بۆ هەر ئەمپێرێك كارەبا، كەمترینی 12 هەزار و 750 دینارە و زۆرترینیشی 15 هەزار و 750 دینارە بوو.
قارەمان مەولوود ئاشكراشی كرد، بۆ مانگی ڕابردوو مۆلیدە ئەهلییەكان بە تێكڕا 10 كاتژمێر كارەبایان داوە، گوتیشی: ” بەراورد بە مانگی 8 لە مانگی 9 كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی زیاتر بووە.”