
لە درێژەی بەردەوامیی چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بۆ خێزانی قوربانی و بریندارانی كارەساتی ئاگركەوتنەوەی شارۆچكەی حەمدانیە، لە ڕێككەوتی 29ی9ی2023 تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەردانی ماڵباتەكانی لێقەوماوانی كردووە و بۆ هەر خێزانێك هاوكاریی خۆراكیی بە بڕی 10 پارسێلێ خۆراكی و 20 سێتی ئاو گەیاندووەتە خێزانەكان.
هەر لە سەرەتای رووداوەكەشەوە، لەسەر داواكاریی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سهرۆكى بۆردى دامهزرێنهرانى دهزگاى خێرخوازيى بارزانى، 67 برینداری رووداوەكە بۆ نەخۆشخانەكانی هەرێمی كوردستان گواستراونەتەوە، لەو ژمارەیە 47 بریندار لە هەولێر و 20 برینداریش لە نەخۆشخانەكانی دهۆك لهژێر چاودێريی چڕى تەندروستیدان و هەموو هاوكاری و چارەسەرییەكیان بۆ كراوە.
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بۆ چاودێری و چارەسەركردنی بریندارانی كارەساتی ئاگركهوتنهوه له هۆڵى ئاههنگێك له حهمدانيیه، ههموو پێداويستييهكانى پزيشكیى پێشكەش بە نەخۆشخانەكانی هەولێر و دهۆك كردووە.
پێشكەشكردنی ئەو هاوكارییانە، لە چوارچێوەی بەهاناوەهاتنی تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانى بۆ نەخۆشخانەكان، لەسەر داواكاریی وەزارەتی تەندروستی بووە، بەهۆی ئەوەی لەدوای رووداوەكەوە فشارێكی زۆر لەسەر نەخۆشخانەكان دروست بووە.
