درەنگانی شەوی رابردوو ئومێد خۆشناو ،پارێزگاری هەولێر بە یاوەری نەوزاد هادی، بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارتی لە نەینەوا و دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی قوربانی و بریندارە سوتاوەكانی ئەو كارەساتەی قەزای حەمدانیەیان بەسەر كردەوە كە لە ئاهەنگی بووك گواستنەوەكەی ئەمشەوی حەمدانییە رووداوێكی گەورەی ئاگركەوتنەوەی تێدا ڕووی دا، دەیان كەس گیانیان لەدەست داو بەو هۆیەشەوە بە دەیان قوربانی ئەو كارەساتە گەیەندرانە نەخۆشخانەكانی شاری هەولێر .
لەو بارەوە ئومێد خۆشناو ،پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، سەرۆكوەزیران، مەسرور بارزانی تیمەكانی بەرگری شارستانی و تەندروستی راسپارد بەهانای لێقەوماوانەوە بچن فریاگوزاری خێرایان پێشكەش بكەن .
پارێزگاری هەولێر وێرای پەرۆشی و خەم و ناسۆری بۆ كارەساتەكە، ئامادە باشی دامو دەزگا تەندروستییەكانی شاری هەولێری نیشاندا بۆ وەرگرتنی قوربانییەكان و چارەسەركردنیان .