ئەمڕۆ یەکشەممە 24/9/2023  وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەمێک لەمەوبەر بڕی ٢٥٠ ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە خرایە سەر  هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

هەر لەم بارەیەوە، شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق    ڕايگەیاند: ”جگە لەو بڕە پارەیە، بەیانی 200 ملیار دیناری بانكی ڕەشید و 200 ملیار دیناریش لە ڕێگەی بانكی بازرگانیی عێراق (TBI)-وە بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت.”