كەسێكی بەڕەگەز عەرەب كە تۆمەتبارە بە یاریكردنی قومار،لەلایەنی هێزەكانی ئاسایش لە ئۆپەراسێونێكدا دەستگیركرا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/ هەولێر رایگەیاند: دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی وورد لەسەر كەسێكی بەڕەگەز عەرەب بەناوی (م.م.ج) دانیشتووی شاری (هەولێر) كە تۆمەتبارە بە یاریكردنی قۆمار لە جۆرەكانی (دۆمبەلە، بەنكۆ و پۆكەر) كە بە شێوەی ئۆنلاین لە ماڵەكەی خۆیدا ئەنجامی داوە.
هەروەها دەڵێت: لەسەر فەرمانی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی مەیدانی لە لایەن هێزەكانی سەر بە (بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابووری) توانرا تۆمەتباری ناوبراو دەستگیر بكرێت .
دەشڵێت: لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە، گشت ئەم كەلوپەلانەی كە بۆ ئەم مەبەستە بەكاری هێناوە دەستی بەسەردا گیراوەو تۆمەتبارەكەش دۆسییەی یاسایی بۆ كراوەتەوە و ڕەوانەی دادگا كراوە.