بڕیارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا بڕی 700 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بە دوو قۆناغ رەوانە بكرێت، ڕۆژی یەكشەم دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
ئەمڕۆ چوارشەم 20ـی ئەیلوول، بەپێی زانیارییەكان سبەی یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو بڕی 700 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
ئەوەیش زانراوە، پارەكە بە دوو قۆناغ بڕی 700 ملیار دیناری قەرز لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێت، سەرجەم ئامادەكارییەكانیش بۆ دابەشكردنی مووچە كراوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لە ڕۆژی یەكشەم دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت و بە ماوەی هەفتەیەك مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەكرێت.