ئەمڕۆ شاندێکی ئەمنیی باڵای عێراقی فیدراڵ بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی فیدراڵی گەیشتە هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان.

 بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ١٨ی ٩ی ٢٠٢٣  شاندێکی ئەمنیی باڵای عێراقی فیدراڵ بە سەرۆکایەتیی قاسم ئەعرەجی گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمنیی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە و ئێستا لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد و جێنین پلاسخارت لە کۆبوونەوەدان

  سەردانەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان عێراق و ئێران.